پرسیار: لەم ئایەتە: (قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ(٦٥) لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُم)، بۆچی دەفەرمووێت: (ئێوە کافرە بوون)، ئایا دووڕوو خۆیان کافر نین، ئایا ئیمانیان هێناوە؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ (٦٥) لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ) [التوبة: 65-66].
زانایان دەڵێن ئەم ئایەتە بەڵگەیە دووڕووەکان تووشی کوفر بوون ئەگەر چی دووڕوو لە بنەرەتدا کافر بوون، بەڵام دەکرێت جارێکی تر کوفرەکەیان نوێ بووبێتەوە به کوفر لەسەر کوفر، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّمَا ٱلنَّسِيٓءُ زِيَادَةٞ فِي ٱلۡكُفۡرِۖ﴾ [التوبة: 37]
ئەم ئایەتە بەڵگەیە دووڕووەکان تووشی کوفر بوون دوای ئەوەی کە ئیمانیان هێنابوو، مەبەستی ئەوە نیە دووڕوو ئیماندارە بەڵکو ماناکەی بەم شیوەیەيه:
- ئێوە کافر بوون دوای ئەوەی ئیمانتان بەدیارخستبوو.
- کوفری ئێوە بەدیار کەوت بۆ ئیمانداران دوای ئەوەی ئێوە لای ئەوان موسڵمان بوون.