سەردێری پرسیار: ئایا کاتێک بەڕۆژووین نینۆک کردن و قژ بڕین و سەر شووشتن و هەڵگرتنی مووی دەم و چاو  ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟

بەرواری دانان: 2023-04-06 کۆدی پرسیار: 2813

پرسیار:

پرسیار: ئایا کاتێک بەڕۆژووین نینۆک کردن و قژ بڕین و سەر شووشتن و هەڵگرتنی مووی دەم و چاو  ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسڵ لە هەڵوەشێنەرەکانی ڕۆژوو وەستانە مەگەر بەڵگە هاتبێت بۆ شکاندنی، نابێت حوکم بدەیت بە شکانی ڕۆژوو مەگەر بەڵگە هاتبێت.

نینۆک کردن و قژ بڕین و شەڕ شووشتن و هەڵگرتنی موو هیچ لەمانە ڕۆژوو ناشکێنن، چونکە هیچ بەڵگە نەهاتوون کە ئەمانە ڕۆژوو دەشکێنن.

عَنْ عَائِشَةَ وَأُمِّ سَلَمَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) كَانَ يُدْرِكُهُ الْفَجْرُ وَهُوَ جُنُبٌ مِنْ أَهْلِهِ ثُمَّ يَغْتَسِلُ وَيَصُومُ. رواه والبخاري (١٩٢٦) ومسلم (١١٠٩).

واتە: لە عَائِشَةَ و أُمِّ سَلَمَةَ دەگێڕنەوە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەرەبەیانی بەسەردا هاتووە لەشگران بووە لە خێزانی خۆی، پاشان خۆی شۆردووە و بەڕۆژوو بووە.

ئەمە بەڵگەیە دروستە ڕۆژووگر خۆی بشوات. (المغني) لابن قدامە (٣/١٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام