سەردێری پرسیار:ئایا دروستە لە دوای تەواوبوونی نوێژی ویتر ئەم زیکرە سێ جار بخوێنی و جاری سێیەم بەدەنگی بەرز بلێی: (سبحان الملك القدوس)؟

بەرواری دانان :2023-04-06 کۆدی پرسیار:2812

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە لە دوای تەواوبوونی نوێژی ویتر ئەم زیکرە سێ جار بخوێنی و جاری سێیەم بەدەنگی بەرز بلێی: (سبحان الملك القدوس)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن أبيِّ بن كعبٍ قال: كانَ رسولُ اللهِ (ﷺ) إذا سلَّمَ منَ الوترِ قال: سبحانَ الملِكِ القدُّوس. ثلاثَ مرَّاتٍ. وفي رواية: يُطيلُ في آخرهنَّ. أخرجه أبو داود (1430)، والنسائي (١٦٩٩)، وأحمد (٢١١٨٠)، وابن حبان (٢٤٥٠)، وصححە الألباني في (صحيح أبي داود) (١٤٣٠).

واتە: لە أبيِّ بن كعب دەگێڕنەوە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) کاتێک سەلامی دەداوە لە نوێژی ویتر دەیفەرموو: (سبحانَ الملِكِ القدُّوس)، سێ جار ئەم زیکرەی دووبارە دەکرد، ڕیوایەت هاتووە: جاری سێیەم دەنگی بەرز دەکردەوە.

عن عبد الرحمن بن أبزَى: أنَّ النبيَّ (ﷺ) كان يقول إذا سلَّم: (سُبحانَ المَلِكِ القُدُّوسِ) ثلاثًا، ويَرْفَعُ صوتَه بالثَّالثة. أخرجه النسائي (٣/٢٤٥)، وأحمد (٣/٤٠٦) (١٥٣٩٨)، والطحاوي في ((شرح معاني الآثار)، وصححه الألباني في (صحيح سنن النسائي) (٣/٢٤٥)، وصححه الألباني في (صحيح سنن النسائي) (٣/٢٤٥).

واتە: لە عبد الرحمن بن أبزى دەگێڕنەوە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) کاتێک سەلامی دەداوە لە نوێژی ویتر دەیفەرموو: (سبحانَ الملِكِ القدُّوس)، سێ جار ئەم زیکرەی دووبارە دەکرد، ڕیوایەت هاتووە: جاری سێیەم دەنگی بەرز دەکردەوە.

زانایان سەبارەت بەم زیکرە دەڵێن:

١ـ ئەم زیکرە سوننەتە دوای نوێژی ویتر بخوێندرێت نەک واجبە.

٢ـ ئەم زیکرە سوننەتە دوای نوێژی ویتر بخوێندرێت نەک نوێژەکانی تر، جا نوێژی ویتر بە تەنیا ئەنجام بدەیت یان لەگەڵ ئیمام، بۆ ئیمام و نوێژخوێن سوننەتە.

٣ـ سوننەتە ئەم زیکرە سێ جار بخوێندرێت، جاری سێیەمیش دەنگ بەرز بکرێتەوە. (المغني) لابن قدامە (٢/ ١٢٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام