سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنی دوعای قنوت لە تەڕاویح؟

بەرواری دانان :2023-04-05 کۆدی پرسیار:2809

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خوێندنی دوعای قنوت لە تەڕاویح؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە دوعای قنوت دەڵێن:

١ـ خوێندنی دوعای قنوت سوننەتە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) حەسەنی کوڕی عەلی فێرکردووە لە نوێژی ویتردا بخوێنێت.

٢ـ نەقڵ کراوە لە هاوەڵان هەندێک جار دوعای قنوتیان خوێندووە لە مانگی ڕەمەزان نەک هەموو مانگەکە، هەروەها نەقل کراوە عومەر فەرمانی بە ئوبەی کوڕی کەعب کردووە شەوی شازدە تا کۆتایی ڕەمەزان قبوت بخوێنێت.

٣ـ قنوت لە جنسی دوعایە لەناو نوێژدا، کەسێک ویستی با بخوێنێت و ئەگەر ویستی با تەرک بکات، ئەگەر لە ڕەمەزان هەموو مانگەکە قنوت بخوێنێت باشە، ئەگەر نیوەش بخوێنێت باشە، ئەگەر نەشخوێنێت دروستە. (لفتاوى الكبرى) لابن تیمیە (٢/ ١١٩).

٤ـ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت هەندێک جار دوعا تەرک بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵکی عەوام وا گومان نەبات دوعای قنوت واجبە). (فتاوى علماء البلد الحرام) لاپەڕە (١٥١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام