پرسیار: گەنجێک تووشی تاوان بووە لەسەر و ڕوومەتی خۆی دەدات، ئایا ئەمە داخلی نیاحە دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن: (النياحة): دەنگ بەرز کردن و گریانە بە دەنگی بەرز و ھاوار کردن و لەخۆدان و قژ دەرھێنان و وتنی قسەی ھەلەو ئارام نەگرتنە، وە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان. (المجموع) (5/281).
موسیبەت دوو جۆرە:
یەکەم: موسیبەتی دونیا، ئەمەیان دروست نییە و حەڕامە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن کە حەڕامە.(المجموع) (5/281).
دووەم: موسیبەتی دین، هەندێک زانا دەڵێن ئەمەیان جیاوازە لە موسیبەتی دونیا و دروستە، بەڵگە:
١ـ ئەو پیاوەی لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ خێزانی خۆی جووت بوو، ڕیوایەتی الدارقطنی هاتووە دەفەرمووێت: (ویحثی علی رٲسە التراب)، واتە: خۆلی بەسەر سەری خۆیدا دەکرد.
ـ ڕیوایەت هاتووە: (یلطم وجهە)، واتە: لە ڕوخساری خوی دەدا.
ـ ڕیوایەت هاتووە: (هلك الابعد).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم ڕیوایەتانە دەکەنە بەڵگە ئەم وتە و کردەوانە دروستن بۆ کەسێک تووشی تاوان بووە، جیاوازی دەخەنە نێوان موسیبەتی دین و دونیا، بۆ موسیبەتی دین دروستە لەبەر ئەوەی هەست بە حاڵی دەکرێت زۆر پەشیمان بۆتەوە، لەوانەشە کردەوەی ئەم پیاوە پێش نەهی کردن بووبێت لە لێدان لە ڕوومەت و قژ دەرهێنان لە کاتی موسیبەتدا). فتح الباري (٤ /١٩٤ـ١٩٥)، (طبع دار الریان للتراث) القاهرە.
باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لەم کردەوانە کاتی موسیبەتی دین و دونیا، دەبێت ئارام بگریت لەسەر تاعەت و تاوان و قەدەرەکانی خوای گەورە، والڵە ٲعلم.