پرسیار: ئایا بە (استغفار) کردن تاوانی گەورە دەڕۆن یان تەنیا تاوانی بچووک؟
وەڵام: زانایان دەڵێن (استغفار)ێک مەرجەکانی تەوبەی لەگەڵ بێت دەبێتە کەفارەتی تاوانی گەورە، بەڵام (استغفار)ێک بێ ئەوەی تەوبە بکات لە تاوانی گەورە، ئەمەیان تاوانی گەورە ناسرێتەوە، چونکە (استغفار) داوای لێخۆش بوون کردنە.
(التوبە): وازهێنانە لە تاوان و پەشیمان بوونەوەیە لێی، وە عەزمی هەبێت نەگەڕێتەوە سەر تاوانەکە، ئەگەر لە نەفسی خۆی شاردبێتەوە دەگەڕێتەوە سەری و حەزی لێیە، ئەوە تەوبەی قبول نییە، ئەگەر عەزمی هەبێت نەگەڕێتەوە سەری دوای ماوەیەک گەڕاوە سەری و شەیتان بۆی ڕازاندییەوە، ئەمەیان تەوبەیەکی تر دەکاتەوە تەوبەی یەکەمی قبول بووە.
(الاستغفار): دەکرێت تەوبە بێت و دەکرێت تەنها قسە بێت بێ تەوبە.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ((استغفار) سوودی نییە لەگەڵ سوور بوون لەسەر تاوان، چونکە ئەمە لە گاڵتە کردن نزیکترە لە چاکە). (ثمرات التدوين) (141).