سەردێری پرسیار:حوکمی ئاو خواردنەوە بە هەردوو دەست؟

بەرواری دانان :2023-03-15 کۆدی پرسیار:2753

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئاو خواردنەوە بە هەردوو دەست؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئاو خواردنەوە بە دەست ئەم سێ حاڵەتانەن:

١ـ بە دەستی ڕاست ئاو دەخواتەوە، ئەمەیان فەرمانی پێ کراوە لە شەرع و داواکراوە.

٢ـ بەدەستی چەپ ئاو دەخواتەوە، ئەمەیان نەهی لێی کراوە لە شەرع و قەدەغە کراوە.

٣ـ بە هەردوو دەست ئاو دەخواتەوە، ئەمەیان داخلی نەهی نابێت، چونکە نەهی لەوە کراوە ئاو تەنها بە دەستی چەپ بخۆیتەوە، شەیتان بەدەستی چەپ دەخواتەوە نەک هەردوو دەست، ئەمەیان دروستە بەتایبەتی لە حاڵەتێک پێویست بێت، وەک ئەوەی دۆلەکە یان قاپەکە گەورە بێت مرۆڤ نەتوانێت بە یەک دەست بیگرێت، یان کەسێک دەستی ڕاستی کەمێک لاوازە، بەڵام ئەگەر قاپەکە یان پەرداغەکە بچووک بێت گومانی تێدانییە شوێن سوننەت کەوتن باشترە کە بەدەستی ڕاست بخواتەوە.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئاو بە هەردوو دەست بخواتەوە و خاتەمی زیو لە پەنجەی بێت، ئەوە مەکروهـ نییە بە هەردوو دەست بخواتەوە). المجموع (1/316).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام