پرسیار: حوکمی نووستن ڕووەوە قیبلە؟ ئایا سەر بەرەو قیبلە دەبێت یان قاچەکان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون لەسەر ئەوە ڕووەو قیبلە بخەویت، ئەوەی صحیح تەنها ئەوە باسکراوە سوننەتە سەرەتای خەوتن لەسەر لای ڕاست بخەویت، ڕووت لە قیبلە بێت یان پشت یان قاچت ڕووەو قیبلە بێت هیچی تێدانییە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ لەسەر مرۆڤ نییە ئەگەر نووست قاچی ڕووەو قیبلە بوو، بەڵکو فوقەهاکان دەڵێن: نەخۆش ئەوەی ناتوانێت نوێژ بە پێوە بکان یان بە دانیشتنەوە ئەوە نوێژ لەسەر تەنیشت دەکات دووەو قیبلە، ئەگەر نەیتوانی ئەوە لەسەر پشت پاڵ دەداتەوە و قاچی ڕووەو قیبلە دەبێت). فتاوى ابن عثيمين (2/976).