پرسیار: ئایا ڕشانەوە ڕۆژوو دەشکێنێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕشانەوە دوو حاڵەتە:
یەکەم: کەسێک بە ئەنقەست ڕشانەوەی خۆی دێنێت، ئەمەیان ڕۆژووی دەشکێت و واجبە لەسەری ڕۆژووەکەش قەزا بکاتەوە، کەفارەتی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە و وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (49)، (المغني) لابن قدامة (3/132).
دووەم: کەسێک ڕشانەوە بەسەریدا زاڵ بێت بێ ئەنقەست دەڕشێتەوە، ئەمەیان ڕۆژووی ناشکێت و هیچی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە و هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (49)، (المغني) لابن قدامة (3/132).
لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک خۆی بڕشێنێتەوە و بەڕۆژوو بێت، ئەوە قەزا کردنەوەی لەسەرە، ئەوەی ڕشانەوەی بێ ئەنقەست بێت هیچی لەسەر نییە). رواە ابن أبي شيبة (3/38) (7551)، والبيهقي (4/219). صححه ابن الأثير في (شرح مسند الشافعي) (3/187).