پرسیار: هەڵوێستی مرۆڤ چۆن بێت ئەگەر کێشە دروست بووبێت لەنێوان دوو بنەماڵە؟
وەڵام: سەبارەت بە بوونی کێشە لەنێوان موسڵمانان دەڵێین:
ـ دەبێت ئەوە بزاندرێت برایەتی لە دیندا زۆر بەهێزترە لە برایەتی لە نەسەبدا، بۆیە دەبێت وا هەست بکەیت ئەم کێشەیە هی خوشک و براکانتە لە دیندا.
ـ ئەگەر بتەوێت ئامۆژگارییان بکەیت دوو شت زۆر گرینگن لە ئامۆژگاری:
یەکەم: بچۆ بۆ لایان، نەک لە شەقام و کۆلان و تۆڕی کۆمەلایەتی باسی بکەیت، چونکە ئامۆژگاری کردنی بە ئاشکرا شکاندنەوە و بریندار کردنە، کەم جار کەسەکە ئامۆژگاری وەردەگرێت.
دووەم: نییەتی چاکسازیت هەبێت، نییەت زۆر مهیم بۆ ئەوەی سولح دەکات.
ـ خۆت بپارێزە لە غەیبەت کردن و باسکردنیان لە مەجلس و کۆلان، چونکە سوودی نییە بەڵکو زۆربەی جار کێشەکە گەورەتر دەکات.
ـ پەلە مەکە لە باسی خەڵک کردن بێ ئەوەی گوێت لە هەردوو دەستە گرتبێت، بەردەوام گومانی باش بە هەردوو لا ببە و عوزری بۆیان بێنەوە.
ـ دەستەیەک یان هەردوو دەستە تووشی هەڵەیەکی گەورە بوونە نابێت جارانی سفڕ بکەیت، بزانە هەموو مرۆڤێک هەڵەی هەیە، بزانە موسڵمان وەک ئاوی قولەتین وایە بە چەند هەڵەیەک پیس نابێت.
ـ بزانە دڵ خۆش بوون بە بوونی کێشە لەنێوان موسڵمانان نیشانەی ئیمان لاوازی یە، وە هەست کردن بە بوونی کێشە و خەم بۆ خواردنی نیشانەی ئیمانە، سەیری دڵی خۆت بکە چەند دڵت خۆشە بە دروست بوونی کێشە و چەند خەمباری؟!
ـ گرینگترین شت ئەوەیە موسڵمان دوعا بۆ خوشک و برای موسڵمان بکات بێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات، دوعای خێر و سولح بکات نەک دوعای شەڕ.