پرسیار: ئایا سوننەتە مزگەوت بۆن خۆش بکرێت؟ ئەگەر سوننەت بێت خەڵکانێک هەن بە هەندێک بۆن تێک دەچن، لەم حاڵەتە چی بکرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە مزگەوت بۆن خۆش بکرێت و نابێت بۆنی ناخۆشی لێ بێت، بەڵگە:
- عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: (أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِبِنَاءِ الْمَسَاجِدِ فِي الدُّورِ وَأَنْ تُنَظَّفَ وَتُطَيَّبَ) فقد ٲخرجه ٲبو داود(٤٥٥) فی كتاب "الصلاة"، باب "اتخاذ المساجد فی الدور" و الترمذی (٥۹٤) وابن ماجە(۷٥۹) وٲحمد (٤۳/۳۹٦).
واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمانی کردووە کە لەناو گەڕەکەکاندا مزگەوت دروست بکرێت، وە پاک و خاوێن و بۆن خۆش ڕابگیرێ).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ بۆن خۆش کردنی مزگەوت، بەڵام بۆن خۆش کردنە دەبێت بەم شێویە بێت:
- نابێت بۆنێک بێت زۆربەی خەڵک پێیان ناخۆش بێت یان قورس بێت.
- نابێت بۆنەکە زۆر بێت، چونکە ئەگەر زۆر بۆن لە مزگەوت درا تیژ و قورس دەبێت.
- نابێت بۆنێک بێت شتی حەرام و پیسی لەگەڵ تێکەڵ کرابێت، چونکە بۆن ئەگەر زۆر شتی پیسی لەگەڵ تێکەڵ کرابێت دروست نییە و پیسە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ پاککردنەوەی مزگەوت وتەی: (تطییب)، تطییب بەمانای لادانی پاشماوەی پیسایی و شتی تر وەک پیسایی دێت، وە بەمانای بۆن لە مزگەوت دان دێت، هەردووکیان ڕێگەپێدراون). فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٣٠).
صالح الفوزان خوا بیپارێزت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە مزگەوت بۆن خۆش بکرێت بە بۆنێکی خۆش). تسهیل الألمام (٢/١٦٩).