پرسیار: حوکمی ئەو کەسەی دەڵێت: (خوای گەورە ڕێزی لەمن ناوە)؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە بڵێیت خوای گەورە ڕێزی لەمن ناوە، لەبەر وتەی: (فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ)، چونکە:
ـ خوای گەورە بەشێوەی زەم باسیکردووە.
ـ ئەوەی ئەم قسەیە دەکات وەک فەخر کردن بەسەر کەسی ترەوە وا دەڵێت.
ـ هەروەها ئەمە دەڵێت بۆ کردنە بەڵگە لەسەر بەرزی پلە و پایەی لە ئاخیرەتدا، باوەڕی وایە خۆی شایستەی ئەمەیە.
سەبارەت بەوە کەسێک وەک شوکر ئەمە بڵێت و وەک باسکردنی نیعمەتی خوای گەورە، ئەمەیان زەمکراو نییە، بەڵکو سوپاسکراوە. (فتح الرحمن) للأنصاري لاپەڕە (611).