پرسیار: حوکمی گوێ گرتن لە غەیبەت؟
وەڵام: گوێ گرتن لە غەیبەت دروست نییە، ئەوەی غەیبەت دەکات و ئەوەی گوێ بۆ دەگرێت هەردوویان تاوانبارن.
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (گوێگرتن لە غەیبەت حەڕامە، چونکە داننانە بە خراپە، غەیبەت تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان، بۆیە دەبێت ئینکاری ئەو کەسە بکات کە غەیبەت دەکات). (فتاوى اللجنة الدائمة) (26/18).