سەردێری پرسیار: لە چ حاڵەتێک دروستە غەیبەت بکرێت؟

بەرواری دانان :2022-12-27 کۆدی پرسیار:2680

پرسیار:

پرسیار: لە چ حاڵەتێک دروستە غەیبەت بکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە لە هەندێک حاڵەت باسی برای موسلمان بکەیت بە غەیبەت حساب ناکرێت، نموونە:

١ـ پرسیار کردن لای موفتی دەلێت باوکم یان برام یان خێزانم زولمی لە من کردووە، یان پیاوەکەم ڕەزیلە مالم پێ نادات.

٢ـ بۆ ناسینەوە، کەسێک داوای مالی فلانە کەس دەکات یان هەر شتێکی تر بە وەسف دەناسرێتەوە نەک ناو، وەسف وەک کورتی یان قەلەوی یان وڕگ ئەستووری.

٣ـ ئاگادار کردنەوەی موسڵمانان لە شەری و خراپی فلانە کەس، هەروەها باسکردنی ڕاوییەکانی فەرموودەش.

٤ـ لە کاتی یارمەتی دان یان ویستن بۆ گۆڕینی خراپە و دەستی تاوانبار گرتن لە تاوان دروستە باسی بکەیت.

٥ـ زولم لێکراو دروستە لەلای قازی بلێت فلانە کەس زالمە و زولمی لەمن کردووە.

ئیخلاس لە نییەتدا زۆر گرینگە، شتێک مەڵێ لە باسکردنی ڕقت لێ بێتەوە یان بە کەمی دابنێی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام