پرسیار: حوکمی بەڵێن شکاندن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەڵێن شکاندن لە تاوانە گەورەکانە، خوای گەورە فەرمانی کردووە بە وەفا کردن بە بەڵێن و شکاندنیشی حەڕام کردووە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَأَوْفُواْ بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْؤُولاً) [الإسراء: 34] ، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَوْفُواْ بِالْعُقُودِ) [المائدة: 1]. (الكبائر) للذهبي لاپەڕە (168)، (الزواجر عن اقتراف الكبائر) لابن حجر هیتمي (1/182).
ابن عطية: (هەموو بەڵێنێکی دروستی نێوان موسڵمانان حەڵاڵ نییە بشکێنی). (المحرر الوجيز) (1/113).