پرسیار: نیشانەکانی ئەو کەسەی سەرسامە بەخۆی چیین؟
وەڵام: هەندێک نیشانە هەن ئەگەر لە ڕەوشتی کەسێکدا بەدیارکەوتن ئاماژەن بۆ ئەوە کەسەکە سەرسامە بە نەفسی خۆی، لەوانە:
١ـ تەزکیەی نەفسی خۆی دەکات.
٢ـ گوێ لە ئامۆژگاری ناگرێت.
٣ـ دڵ خۆش دەبێت بە بیستنی عەیب و عاری خەڵک، بەتایبەتی عەیب و عاری هاوتەمەنەکانی.
٤ـ ڕەتکردنەوەی حەق.
٥ـ بەکەم دانانی خەڵک.
٦ـ پرس بە کەسی عاقڵ و ئەهلی فەزل ناکات.
٧ـ خۆ بەگەورە دانان و فەخر لە ڕۆیشتندا.
٨ـ خۆ هەلکێشان و فەخر و شانازی کردن بە زانست و موجادەلە کردن.
٩ـ خۆ بەگەورە دانان لە گوێ گرتن لە ئەهلی علم و بەکەم دانانیان.
١٠ـ سوور بوون لەسەر هەڵەی خۆیان و پێچەوانەی خەڵک کردن.
١١ـ خۆ هەلکێشان بە جوانی شێوە و جل و بەرگی.