پرسیار: نوێژم لەبیرکردووە لە حضر، لەسەفەر بیرم کەوتەوە ئایا چۆن قەزا دەکەمەوە کورت دەکەم یان تەواو دەکەم؟
وەڵام: هەر کەسێک نوێژ لەبیر بکات لە حضر، پاشان لەسەفەر بیری کەوتەوە و قەزای کردەوە، ئەوە دەبێت نوێژ تەواو بکات نابێت کورت بکاتەوە، کە هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، بەڵکو ئیجماع نەقل کراوە.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نوێژ بڕوا لە حضر و قەزای بکاتەوە لەسەفەر، ئەوا نوێژ تەواو دەکات لە مەزهەبی ئێمەدا، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەد و زۆربەی زانایانە). (المجموع) (4/370).
ابن منذر رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک نوێژ لەبیر بکات لە حضر و لەسەفەر بیری کەوتەوە، ئەوە لەسەریەتی نوێژی حضر ئەنجام بدات، جگە لەوە نەبێت حەسەنی بەسڕی دەڵێت نوێژ سەفەر ئەنجام دەدات). (الإجماع) لاپەڕە (٤٢).