سەردێری پرسیار:کەسێک دەستی بەنوێژ کردووە لە سەفەر، هێشتا نوێژی تەواو نەکردووە گەیشتە شاری خۆی، ئایا نوێژ کورت دەکات یان تەواو دەکات؟

بەرواری دانان :2022-12-13 کۆدی پرسیار:2660

پرسیار:

پرسیار: کەسێک دەستی بەنوێژ کردووە لە سەفەر، هێشتا نوێژی تەواو نەکردووە گەیشتە شاری خۆی، ئایا نوێژ کورت دەکات یان تەواو دەکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەر کەسێک دەست بەنوێژ بکات لەسەفەر، پاشان گەیشتە شوێنی خۆی، ئەوە دەبێت نوێژ تەواو بکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، کە هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک نوێژ ئەنجام بدات لەناو کەشتی لەسەفەر، پاشان داخلی شاری نیشتەجێ بوونی خۆی بوو یەک ڕەکاعەتی ئەنجام دابێت، ئەوە لەسەریەتی نوێژی تەواو بکات بە کۆ دەنگی زانایان). (المجموع) (1/490).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام