سەردێری پرسیار:ئافرەتێک مردووە لە پیاوی خۆی و باوک و دایک و منالەکانی و خوشک و برای ، ئایا میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:265

پرسیار:

پرسیار // ئافرەتێک مردووە لە پیاوی خۆی و باوک و دایک و منالەکانی و خوشک و برای ، ئایا میرات چۆن دابەش دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر ئافرەت بمرێت ئەمانەی لە دوای خۆی بەجێ ھێشتبێت :

(١) پیاوی " ھاوسەری " . (٢) دایک و باوک . (٣) مناڵ . (٤) خوشك و برا .

میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت :

یەکەم // پیاو میرات لە ژن وەردەگرێت بە دیار کراوی " بالفرض " لەم دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم / ئەگەر خێزنی بمرێت مناڵی لە پاش خۆی بەجێ نەھێشتبێت ، لەم حالەتە پیاو نیوەی ماڵی خێزانی خۆی دەبات .

نموونە : ئافرەتێک دەمرێت لە پیاوی خۆی و باوکی ، پیاوی ئافرەت نیوەی مال دەبات وە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ باوکییەتی .

حالەتی دووەم / ئەگەر خێزانی بمرێت مناڵی لە پاش خۆی بەجێ ھێشتووە ، لەم حالەتە پیاو چارەکی ماڵی خێزانی خۆی دەبات .

نموونە : ئافرەتێک دەمرێت لە پیاوەکەی و کوڕەکەی ، پیاوی ئافرەت چارەکی مال "میرات" دەبات وە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ کوڕەکەیەتی .

بەلگە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ))النساء/١٢

کەواتە لەم حالەتە پیاو لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات چونکە منالی ھەیە .

دووەم // دایک و باوک لە شەش بەش یەک بەشی میرات دەبەن ، واتە باوک لە شەش بەش یەک بەش دەبات وە دایکیش لە شەش بەش یەک بەش دەبات ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ )) النساء/١١

واتە : شەش یەکیش دەدرێت بە ھەریەکە لە باوک و دایکی مردووەکە لە کەلەپوورەی بەجێی ھێشتووە ، بەمەرجێ مردووەکە منالی لەپاش خۆی بەجێ ھێشتبێ ، جا چ نێرینە بێت یان مێینە .

سێیەم // منالەکان ئەو ئافرەتە ئەوە میراتەی دەمێنێتەوە بۆ منالەکانە ، وە کوڕ دوو ئەوەندەی کچ میرات وەردەگرێت ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ))النساء/١١

واتە : ئاگادار بن خوای گەورە سەبارەت بە کاروباری منالەکانتان وەسیەتتا دەکات کە دەبێ لە میرات بۆ نێرینە دوو ئەوەندەی بەشی مێینە بێت .

چوارەم // خوشک و برای ئەو ئافرەتەی کە مردووە ھیچ میرات وەرناگرن بێ بەش دەبن لە میرات بە ھۆی منال و باوکی مردوو .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام