سەردێری پرسیار:پرسیار: دەکرێت باسی حوکمی هەجر کردنی برای موسڵمان بکەن؟

بەرواری دانان :2022-11-24 کۆدی پرسیار:2645

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت باسی حوکمی هەجر کردنی برای موسڵمان بکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە هەجری نێوان موسڵمانان دەڵێن: .

ـ ئەوەی ھەجر دەکات زیاتر لە سێ ڕۆژ حەڕامە و ئەگەر بمرێت، شایستەی چوونە ناو ئاگرە. .

ـ دروستە موسلمان ھەجری موسڵمان بکات کەمتر لە سێ ڕۆژ تاوانبار نابێت. .

ـ حەڕامی هەجر تووندترە ئەگەر ئەو کەسەی هەجری دەکەیت کەسێکی نزیک بێت، چەند نزیک بێت حەڕامیەکەی تووندترە. .

ـ ئەگەر هەجر کردن لەبەر دونیا بێت زانایان دەڵێن نابێت حەڕامە. .

ـ ئەگەر هەجر کردن لەبەر تاوان بێت یان دین بێت، ئەگەر پشت تێ کردن سوودی هەبێت دروستە بۆ ماوەیەک، زانایان دەڵێن پشت تێ کردن زۆر کات دەرمانە بەڵام دەبێت بزانیت کە چۆن و چەند بەکاردێنی، بەڵام بۆ ئەوانەی زۆر نزیکن دەبێت ئارام بگریت نابێت پشتی تێ بکەیت بە تایبەتی ئەوانەی کە واجبە سیلەی ڕەحمیان بگەینیت وە بە تایبەتی دایک و باوک. .

ـ مرۆڤ نابێت پەلە بکات لە هەجری موسڵمان کردن لەسەر دین و تاوان، دەبێت ئامۆژگاری بکەیت و حەڕامی شتەکە بۆی ڕوون بکەیتەوە، واجبە لەسەر موسڵمان کەسێکی سینگ فراوان بێت و بەپەرۆش و دلسۆز و ئامۆژگاریکار بێت بۆ براکەی. .

ـ لەبەر ئەوەی هەجر کردن زۆربەی جار مرۆڤ ڕقی لەو کەسەیە کە هەجری دەکات، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (وَاهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلًا)، واتە: هەجریان بکە بە هەجرێکی جوان، هەجرێک جنێو و ئەزیەت دان و لێدانی لەگەڵ نەبێت، خوای گەورە فەرمانی کردووە بە هەجر کردنی موشریکەکان بە هەجرێکی جوان، ئەگەر فەرمان کرابێت بە هەجر کردنی موشریکەکان بە هەجرێکی جوان ئەوە هەجرکردنی موسڵمان لەپێشترە بەجوانی بێت، بەو شێوەیە بێت کە شەرع دیاری کردووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام