پرسیار: سوننەتە چ دوعایەک بۆ نەخۆش بکرێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە دوعا کردن بۆ نەخۆش دەڵێن سوننەتە ئەم دوعایانە بخوێندرێن:
- (لا بأس، طهور إن شاء الله). رواه البخاري.
- سێ جار دوعای شیفا بۆی بخوێنی، چونکە پێغەمبەری خوا صڵی اللە علیە وسلم سەردانی سعد بن أبي وقاص کرد سێ جار فەرموو: (اللهم اشف سعدا). رواه البخاري (5659) ومسلم (1628).
- سوننەتە دەستی ڕاست لەسەر نەخۆش دابنێیت و مەسحی بکەیت و ئەم دوعایە بخوێنی: (أَذْهِبْ الْبَاسَ رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لا شِفَاءَ إِلا شِفَاؤُكَ شِفَاءً لا يُغَادِرُ سَقَمًا) رواه مسلم (2191).
- سوننەتە حەوت جار ئەم دوعایە بخوێنی: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)، هەر کەسێک ئەمە بخوێنێت ئیلا خوای گەورە شیفا بۆ نەخۆشەکە دەنێرێت. رواە أحمد وأبي داود (3106)، وصححه الألباني في صحيح أبو داود.
- سوننەتە لە حاڵی بپرسیت، حالت چۆنە؟ قسەی خۆشی بۆ بکەیت و گەش بین بیت و ئومێدی چاک بوونەوەی پی بدەیت. رواه الترمذي (983) وحسنه الألباني.