سەردێری پرسیار:ئایا شەرع هیچ کاتێکی دیارکردووە بۆ سەردانی نەخۆش؟

بەرواری دانان :2022-11-01 کۆدی پرسیار:2632

پرسیار:

پرسیار: ئایا شەرع هیچ کاتێکی دیارکردووە بۆ سەردانی نەخۆش؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە کاتی سەردانی نەخۆش هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتووون کاتەکەی دیارکردبێت.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا صڵی اللە علیە وسلم هیچ ڕۆژێکی لە ڕۆژان دیار نەکردووە بۆ سەردانی نەخۆش کردن، بەڵکو ڕێگەپێدراوە بۆ مرۆڤ لە شەو و ڕۆژدا سەردانی نەخۆش بکات). (زاد المعاد) (1/497).

هەندێک پێشینەکان سەردانی نەخۆشیان دەکرد لە سەرەتایی ڕۆژ و سەرەتای ئێوارە، تا فریشتەکان سەلاواتی لەسەر لێ بدەن لە درێژترین کاتدا، لەبەر ئەم فەرموودەیە: (مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَعُودُ مُسْلِمًا غُدْوَةً إلا صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ حَتَّى يُمْسِيَ، وَإِنْ عَادَهُ عَشِيَّةً إلا صَلَّى عَلَيْهِ سَبْعُونَ أَلْفَ مَلَكٍ حَتَّى يُصْبِحَ وَكَانَ لَهُ خَرِيفٌ فِي الْجَنَّةِ).

بەڵام دەبێت ڕەچاوی حاڵی نەخۆش و نزیکەکانی بکرێت، دەبێت کاتێک هەلبژێرێت گونجاو بێت و بارگرانی نەبێت لەسەر نەخۆش و نزیکەکانی، دەکرێت ڕیک بکەون لەگەڵ نەخۆش یان نزیکەکانی بۆ کاتەکەی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام