سەردێری پرسیار:(فرض الکفایة) باشترە یان (فرض العین)؟

بەرواری دانان :2022-11-01 کۆدی پرسیار:2628

پرسیار:

پرسیار: (فرض الکفایة) باشترە یان (فرض العین)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازییان دەڵێن:

(فرض العین): ئەوەیە کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر هەموو تاکێک.

(فرض الکفایة): ئەوەیە کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر هەندێکیان، واتە: هەندێک خەڵک پێی هەلسن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت.

وتەی ڕاست ئەوەیە (فرض العین) خۆشەویستترە لای خوای گەورە، ئەگەرنا لەسەر هەمووانی واجب نەدەکرد، وە (فرض الکفایة)ش پاداشتی خۆی هەیە کە کەسەکە بۆ خۆی پێ هەلدەستێت و بۆ کەسانی تریش، تاوان لەسەر کەسانی تر لادەدات، چونکە ئەگەر ئەو ئەنجامی نەدات یان هەندێک ئەنجامی نەدەن هەموویان تاوانبار دەبن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام