سەردێری پرسیار:ئایا حوکمی خێرکردن پێش قسەکردن لەگەڵ پێغەمبەری خوا بە یەکجاری نەسخ بوو یان لە واجبی دابەزی بۆ سوننەت؟

بەرواری دانان :2022-10-20 کۆدی پرسیار:2627

پرسیار:

پرسیار: ئایا حوکمی خێرکردن پێش قسەکردن لەگەڵ پێغەمبەری خوا بە یەکجاری نەسخ بوو یان لە واجبی دابەزی بۆ سوننەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەسخ بوونی واجبی خێرکردن لە کاتی قسەکردن لەگەڵ پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە یەکجاری پوچ نەبۆتەوە، بەڵکو تەنها واجبی خێرکردن نەسخ بۆتەوە بۆ سوننەتی خێرکردن). (مفتاح دار السعادة) (2/33).

أبو يعلى الفراء ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خێرکردن کاتی قسە کردن لەگەڵ پێغەمبەر واجب بوو بە وتەی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا نَاجَيْتُمُ الرَّسُولَ فَقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَةً)، ئەم واجبی یە نەسخ بوو بۆ دروستی تەرککردنی و خێر ئەنجام دان بە وتەی: (أَأَشْفَقْتُمْ أَنْ تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَاتٍ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا وَتَابَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ). (العدة في أصول الفقه) (3/784).

محمد الأمین الشنقطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واجبی خێرکردن پێش قسەکردن لەگەڵ پێغەمبەری خوا نەسخ بۆتەوە بۆ سوننەتی خێرکردن). (أضواء البيان) (2/448).

لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ئایەتێک لە کتێبی خوای گەورە دایە کەس کردەوەی پێ نەکردووە پێش من، هەروەها کەس کردەوەی پێ نەکردووە دوای من، دینارێکم هەبوو خۆردم کردەوە بە دە (١٠) درهەم، من کاتێک دەمویست قسە لەگەڵ پێغەمبەری خوا (ﷺ) بکەم درهەمێکم دەکردە خێر، ئایەتەکە نەسخ بوو کەس پێش من و دوای من کردەوەی پێ نەکرد، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَاجَيْتُمُ الرَّسُولَ فَقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَةً﴾ أخرجە الطبري في (جامع البیان) (٢٢/٤٨٣).

سەبارەت بەوەی لە ئیمام عەلی نەقل کراوە ئەگەر ڕاست بێت لەوانەیە مەبەستی ئەوە بێت کەس دوای من کردەوەی پێ نەکرد کە واجب بوو، واتە: کەس خێری ئەنجام نەدا کە حوکمەکەی واجب بێت، بەڵکو خەڵک دوای من ئەگەر خێریان کردبێت ئەو خێرە سوننەت بوو، چونکە حوکمەکە نەسخ بووەوە و بوو بە سوننەت، واتە: کەس ئەم واجبەی ئەنجام نەدا تەنها خۆم نەبم، خەڵک ئەوکاتە ئەنجامیان دا کە بوو بە سوننەت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام