سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی خێرکردن پێش نوێژ و دوعا کردن؟

بەرواری دانان :2022-10-20 کۆدی پرسیار:2626

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خێرکردن پێش نوێژ و دوعا کردن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەتە خێر بکەیت پێش موناجاتی خوای گەورە، بەڵگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذَا نَاجَيْتُمُ الرَّسُولَ فَقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيْ نَجْوَاكُمْ صَدَقَةً)، ئاماژەیە بۆ ئەوە سوننەتە خێر ئەنجام بدەیت کاتی قسە کردن لەگەڵ دروستکراو (کە مەبەست پێی پێغەمبەرە (ﷺ))، ئەوە سوننەتی خێرکردن پێش قسەکردن لەگەڵ خوای گەورە و موناجاتی خوا لە کاتی نوێژ و دوعا لەپێشترە، کە خوای گەورە دروستکارە و پێغەمبەر دروستکراوە.

هەندێک پێشینەکان خێریان دەکرد پێش نوێژ ئەنجام دان و دوعا کردن ئەگەر پێیان کرابا، شیخ الاسلام ابن تیمیەم بینیوە خێری دەکرد پێش نوێژ و دوعا ئەگەر پێی کرابا، قسەم لەگەڵی کرد، باسی ئەوەی کرد ئەگەر خێر کردن کاتی قسەکردن لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) دروست بێت کە پێغەمبەر (ﷺ) دروستکراوە، ئەوە پێش موناجاتی خوای گەورە لەپێشترە کە دروستکارە. (مفتاح دار السعادة) لابن القيم (2/33).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام