پرسیار: کەسێک یان پڕۆژەیەکی خێری پارەی وەرگرتووە لە خێرخواز بۆ شتێکی دیاری کراو، ئایا دروستە بۆ شتێکی تری سەرف بکرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر مال کۆکراوە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو، ئەوە ئەسڵ وایە بۆ ئەو مەبەستە سەرف بکرێت، ئەگەر بییەوێت بۆ شتی تر سەرف بکات دەبێت ئیزن وەربگرێت لە خاوەنی مال.
نموونە: کەسێک پارەی تەسلیمی پڕۆژەیەکی خەیری کردووە پارەکەی تەنها بە هەتیوەکان بدات، لەم حاڵەتە دەبێت بەم ئەمانەتە هەستێت، یان هەژارێکی دیاری کراو، ئەوە ئەوەی زیاد بووە دەبێت بگەڕێنیتەوە یان پرسی پێ بکەیت و ئیزنی وەربگریت بۆ شوێنێکی تر سەرف بکات، یان مالی بەخشیوە بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، کەسێکی دیار نەکردووە، ئەوە دروستە ئەوەی زیاد بووە لە نەخۆشێکی تری شێرپەنجە سەرف بکەیت.
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین: پیاوێک مالی وەرگرتووە لە ئەهلی خێر بۆ ئەوەی بدات بەوانەی زەواج دەکەن، بەلام مال زیاد بووە، ئایا مال بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی مالی بەخشیوە، یان سەرفی بکەین و بدەین بە کەسانی تر بۆ کاروباری دین و دونیایان؟
لە وەڵامدا دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن خێری سوننەت حەڵاڵە هەتا بۆ دەولەمەندیش، ئەگەر ئەوانەی مالیان پێ داوە لەبەر ئەوە پێی دابێت کە خێرە، ئەوە بۆی هەیە بە ئارەزووی خۆی سەرفی بکات.
ئەگەر مالی زەکاتی پێ دابێت بۆ ئەم مەبەستە (واتە: زەواج)، ئەوەی ئەوەی زیاد بووە دەبێت بۆ خێرخوازەکان بگەڕێنیتەوە. (اللقاء الشهري) (4/ 9).