سەردێری پرسیار:حوکمی سەفەر کردن بە تەنیا بێ ئەوەی کەسی لەگەڵ بێت؟

بەرواری دانان :2022-10-13 کۆدی پرسیار:2623

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەفەر کردن بە تەنیا بێ ئەوەی کەسی لەگەڵ بێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ( لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي الْوَحْدَةِ مَا أَعْلَمُ ، مَا سَارَ رَاكِبٌ بِلَيْلٍ وَحْدَهُ) رواه البخاري (2998).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر خەڵکی بییانزانیبا بە تەنیایی چی تێدایە لە زیان لەوەی من دەزانم، ئەوە سوار هەرگیز بە تەنیا سەفەری نەدەکرد و دەرنەدەچوو).

زانایان سەبارەت بەم فەرموودەیە دەڵێن:

- بەڵگەیە کەمترین حاڵەت ئەوەیە مەکروهە بەتەنیا بەشەو دەربچێت بۆ سەفەر، چونکە ئەگەری ترسی لەسەر نەفسی کەسەکە هەیە، لەبەر لاوازی و مەشەقەت و بەهیلاک چوون، یان لەبەر ترسی شەیتانەکان یان بوونی دز، بوونی هاوڕێی باش لەگەڵ یارمەتی دەرە بۆی، چونکە شەیتان لە دوو کەس دوورترە، هەروەها یارمەتی دەرە بۆی ئەگەر نەخۆشی کەوت یان دڕندەیەک هێرشی کردە سەر.

- ئەم فەرموودەیە باسی ئەو سەفەرەیە کە ڕێگاکە خالی یە کەم کەسی لێیە، یان ڕێگاکە چۆلەوانی یە یان سەحرایە یان ئاژەڵی دڕندەی لێیە، سەبارەت بە ڕێگایەکە خەڵکی لێیە و ئاوەدانی یە، ئەمەیان داخلی ئەم نەهی یە نابێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام