پرسیار: حوکمی گەڕاندنەوەی خێر پێش ئەوەی هەژار وەریبگرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە خێر بگەڕێنیتەوە پێش ئەوەی هەژار وەری بگرێت، جا خێرەکەی لەلای خۆی بێت یان تەسلیمی وەکیلی خۆی کردبێت، چونکە هەژار نابێتە خاوەنی تا وەری دەگرێت، هەتا هەژارەکەی وەری نەگرتووە مولکی ئەو کەسەیە کە نییەتی خێری هەبوو، بەڵگە:
خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ) البقرة/271 .
لە سوودی ئەم ئایەتە ئەوەیە خێر تا نەگات بە هەژار بە خێر حساب ناکرێت، لەبەر وتەی: (وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ).