پرسیار: حوکمی تەلاق دانی ئافرەت بێ هۆکار (سبب)؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەلاق دانی ئافرەت بێ عوزر یان حەڕامە یان مەکروهە، چونکە:
ـ تەلاق ئەگەر چی ڕێگەپێدراوە ئەگەر سەبەب هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆشەویست نییە لای خوای گەورە.
ـ تەلاق خۆشەویستە لای شەیتان، بۆیە دەست خۆشی لەو سەربازەی دەکات کە نێوانی ژن و مێرد تێک دەدات.
ـ کوفری نیعمەت کردنە، خوای گەورە نیعمەتی لەگەڵ کردووە زەواجی بە قسمەت کردووە، کەچی تەلاقی دەدات بێ سەبەب.
ـ زیانێکی زۆری لێ دەکەوێتەوە، ئەویش زیان گەیاندنە بە ئافرەت و مناڵ و دروست بوونی چەندین کێشە.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەسڵ لە تەلاق دان خۆگرتنەوەیە و قەدەغەیە (الحظر)، تەلاق ڕێگەپێدراوە بە گوێرەی پێویستی). مجموع الفتاوى (32/ 293).
کەسێک ئافرەت تەلاق بدات بێ سەبەب کێ ئامادەیە خزمایەتی لەگەڵ بکات؟! ئایا مرۆڤ پێی خۆشە یان ڕازی یە کەسێک خوشکی تەلاق بدات بێ سەبەب؟! چ عەقڵێکی سەلیم ئەمە قبول دەکات ئەم گرێ بەستە گەورەیە و پتەوەی زەواج پوچ بکاتەوە وا بە ئاسانی؟! مرۆڤ دەبێت ئاگادار بێت شوێنی شەهوەتی خۆی نەکەوێت و بە ئارەزووی خۆی هەر شتێک ویست ئەنجامی نەدات.