پرسیار: پەیامتان چییە بۆ خەڵک بۆ ئەوەی ڕاستگۆ بن؟
وەڵام: خوای گەورە فەزلی زمانی داوە بەسەر ئەندامەکانی تری لاشە، پلەی بەرز کردۆتەوە و فەزلیشی ڕوون کردۆتەوە بەوەی لەنێو هەموو ئەندامەکانی تری لاشە تەنها زمانە قسە دەکات، نابێت کەسی عاقڵ ئەو زمانەی کە تەنها خۆی قسە دەکات لەنێو ئەندامەکان درۆی پێ بکات، بەڵکو واجبە لەسەری بۆ ڕاستگۆیی بەکاری بێنێت، بۆ ئەوە بەکاری بێنێت کە سوودی بۆ دونیا و ئاخیرەتی هەیە. (روضة العقلاء) لأبي حاتم لاپەڕە (٥١).