سەردێری پرسیار:حوکمی قەرز دانەوەی مردوو لە میرات ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:261

پرسیار:

پرسیار // ئایا کەسێک مردووە و مالی بەدوای خۆی بەجێ ھێشتووە و قەرزاریشە ، واجبە لەسەر میراتگرەکانی قەرزی بدەنەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەگەر کەسێک بمرێت و قەرزار بێت ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم // کەسەکە دەمرێت و قەرزارە و وە ھیچ ماڵی بەدوای خۆی بەجێ نەھێشتووە ، لەم حالەتە واجب نییە لەسەر میراتگرەکانی قەرزەکانی بدەنەوە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قەرزی مردوو واجب نییە لەسەر میراتگرەکانی بیدەنەوە ، بەلکو قەرزی دەدرێتەوە لەوەی بەجێ ھێشتووە . )) " منهاج السنة " ( 5/ 232 ).

حالەتی دووەم // کەسەکە دەمرێت و قەرزارە و ماڵی بەدوای خۆی بەجێ ھێشتووە ، لەم حالەتە واجبە قەرزەکانی بدەنەوە لەو ماڵەی بەجێی ھێشتووە .

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قەرز پێش وەسیەت دەخرێت ، وە دوای قەرز وەسیەت و پاشان میرات ، ئەمەیان یەک دەنگی ھەیە لەنێوان زانایان . )) تفسيره ابن کثیر (2 / 201) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام