سەردێری پرسیار:ئایا چاکەکان دەبنە هۆی لادانی خراپەکان؟

بەرواری دانان :2022-09-17 کۆدی پرسیار:2605

پرسیار:

پرسیار: كەسێك نوێژ بكا و حیجابی شەرعی و زیكر و دوعا بكات و دایك و باوكی لێی ڕازی بن، بەڵام ھەنێك تاوانی ھەیە و خۆشی دڵی لەسەری گرانە، ئایا باشیەكانی ئەبێتە ھۆكاری ئەوەی لەقیامەتا لێی خۆش بێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە چاکەکان خراپەکان لادەدەن، بەڵام تاوانی گەورە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت تەوبە بکات، ئەگەرنا لەژێر ویستی خوای گەورەیە، یان لێی خۆش دەبێت یان سزای دەدات.

مرۆڤ ئەگەر ئەهلی تەوحید بێت و شتە گرینکەکان ئەنجام بدات، ئەوە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت، بۆیە مرۆڤ دەبێت ئومێدی بە سۆز و بەزەیی خوای گەورە هەبێت.

موسڵمان ئەگەر تاوانی پێ نەخۆش بێت و خەمخۆری ئەو بارودۆخە بێت کە تێیدایە، ئەوە نیشانەی ئیمانە و خێری پێوە ماوە، بۆیە دەبێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لای خوای گەورە.

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (ئەگەر ئێوە تاوان ئەنجام نەدەن، ئەوە خوای گەورە ئێوە لەناو دەبات و قەومانێک دێنێتەدی تاوان ئەنجام بدەن و داوای لێخۆش بوون بکە، خوای گەورەش لێیان خۆش دەبێت). رواە مسلم (٢٧٤٩).

تاوان هیچ زیانی نییە ئەگەر داوای لێ خۆش بوون و استغفاری لەگەڵ بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام