سەردێری پرسیار:حوکمی پانتۆڵ درێژکردنەوە تا ژێر گۆزینک بۆ خۆ بەگەورە دانان؟

بەرواری دانان :2022-09-17 کۆدی پرسیار:2603

پرسیار:

پرسیار: حوکمی پانتۆڵ درێژکردنەوە تا ژێر گۆزینک بۆ خۆ بەگەورە دانان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: درێژکردنەوەی پانتۆڵ یان شەروال تا ژێر گۆزینک بۆ خۆ بەگەورە دانان حەڕامە بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان، بەڵگە:

ـ عن ابنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، أنَّ رَسولَ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (مَن جَرَّ ثوبَه خُيَلاءَ، لم يَنظُرِ اللهُ إليه يومَ القيامةِ). أخرَجَه البُخاريُّ (٣٦٦٥) واللفظ له، ومسلم (٢٠٨٥).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (هەر کەسێک جلی خۆی درێژ بکاتەوە بۆ خۆ بەگەورە دانان، ئەوە خوای گەورە سەیری ناکات لە ڕۆژی قیامەت).

دروست نییە جل درێژ بکەیتەوە بۆ خۆ بەگەورە دانان، هەروەها لە تاوانە گەورەکانە. (مجموع فتاوى ابن باز) (8/275).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام