سەردێری پرسیار:کەڕامەت دان بە کەسێک نیشانەی ئەوەیە ئەو کەسە باشترین کەسە؟

بەرواری دانان :2022-09-09 کۆدی پرسیار:2599

پرسیار:

پرسیار: کەڕامەت دان بە کەسێک نیشانەی ئەوەیە ئەو کەسە باشترین کەسە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: دەبێت ئەوە بزانرێت کەڕامەت بەگوێرەی ئەوەیە کە پیاو پێویستی پێیەتی، ئەگەر کەسێکی ئیمان لاواز یان کەسێکی پێویست پێویستی پێی بوو، ئەوە خوای گەورە پێی دەدات بۆ ئەوەی ئیمانی پێ بەهێز بێت و پێویستی یەکەی پڕ بکاتەوە، وە دەکرێت کەسێک ئیمانی تەواو بێت بێ نیاز بێت لە کەڕامەت، لەبەر بەرزی پلەکەی و بێ نیازی و دەولەمەندی لە کەڕامەت.

بۆیە کەڕامەت لەناو تابعی یەکان زیاتر بووە لەوەی لەناو هاوەڵان، لەبەر پێویستی تابعی یەکان بە کەڕامەت، ئەوانی تر (واتە: هاوەڵان) پلەیان بەرزتر بووە. (الفرقان بين أولياء الرحمن وأولياء الشيطان) لاپەڕە (١٦٦).

ابن عجيبة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆر لە خەڵکی عەوام دان بە وەلی نانێن تا ئایەتێک یان کەڕامەتێک دەبینن، لەگەڵ ئەوەش وەلی چەند قاچی بچەقێت لە ناسین ئەوە کەڕامەت لەسەر دەستی کەم دەبێت، چونکە کەڕامەت بۆ ئەوەیە تا ببێتە یارمەتی دەر و پاڵ پشتی و زیاد بوونی یەقین). (تفسير ابن عجيبة) (1/ 150).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام