پرسیار: حوکمی نەزەر کردن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نەزەر کردن حەڕامە لەسەر ژن و پیاو، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ٣٠ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ).
واتە: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهـ.
﴿وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ﴾: لەبەر تەئکیدکردنەوە لە واجبی چاو پاراستن و فەرج پاراستن جارێکی تر بە شێوەیەکی تایبەت باسی ئافرەتی کردووە، هەروەها ئاماژەکردنە بۆ ئەوە تووش بوون بەم تاوانە بۆ ئافرەت تووندترە و ترسناکترە و زیانی زیاترە.