سەردێری پرسیار: حوکمی هەڵواسینی قورئان بە ئاوێنەی ئوتومبێلەوە؟

بەرواری دانان :2022-08-29 کۆدی پرسیار:2589

پرسیار:

پرسیار: حوکمی هەڵواسینی قورئان بە ئاوێنەی ئوتومبێلەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەلواسینی قورئان بە ئاوێنەی ناوەڕاست لەناو ئوتومبێل دروست نییە، چونکە ئەگەر هەموو قورئان بێت ئەوە زۆر بچووکە و کەس سوودی لێ نابینێت، بەڵکو یان بۆ جوانی یە یان بۆ ئەوەیە پارێزراو بێت لە چاو، کە هەردووکیان دروست نین، بەلام ئەگەر ئایەتێک بێت گەورە بێت و بخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک سوودی لێ ببینن و بیرخستنەوە بێت بۆ خەڵک، ئەمەیان هەندێک زانا ڕێگەی پێ دەدەن، ئەگەر بۆ ئەمەش بێت ئەمە نەکرێت باشترە، بۆ ئەوەی ئینکاری کردنی هەڵواسینی تەمیمەی شیرکی لاواز نەکات.

زانایان دەڵێن دروست نییە قورئان هەڵواسی، چونکە:

١- ئەو فەرموودەیەی نەهی کردووە گشتی یە، هیچ بەڵگە نەهاتوون هەڵواسینی قورئانی تایبەت کردبێت کە دروست بێت.

٢- ڕێگری دەکەین بۆ داخستنی دەرگای خراپە و شیرک، چونکە ئەگەر رێگە بدەین بۆ هەڵواسینی قورئان دەرگا دەبێتەوە بۆ هەڵواسینی تەمیمەی شیرکی.

٣- هەڵواسینی قورئان ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی بێ رێزی ببێت، چونکە بە مناڵەوە هەڵدەواسرێت مناڵ خۆی لە پیسایی و شوێنی پیس ناپارێزێت، هەروەها نەزانیش بە هەمان شێوە.

٤- ڕێگەدان بە تەمیمەی قورئان ڕێگری کردن لە تەمیمەی شیرکی لاواز دەکات، چونکە ئەگەر بڵێیت هەڵواسینی قورئان دروستە، کەس هەیە دەوەستێت و دەڵێت لەوانەیە قورئان بێت بۆچی ڕێگری لێ بکەم.

(٥) هەروەها هەڵواسینی قورئان وا لە موسڵمان دەکات سونەت پشت گوێ بخات، کە ڕوقیە بەشێوەی خوێندنەوەیە، ئەو دەڵێت ئەمە بەسە تەمیمەم ھەڵواسیوە.

صالح ال شیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (هەڵواسینی تەمیمە بەهەموو جۆرەکانیەوە نابێت، ئەگەر لە قورئان بێت ئێمە دەڵێین: وتەی ڕاست ئەوەیە حەڕامە و نابێت و دەبێت ئینکاری لێ بکرێت، ئەگەر بێجگە لە قورئان بێت دەڵێین شیرکە). التمهید لاپەرە ۱۱۹.

کەواتە زانایان دەڵێن هەڵواسینی قورئان ئەگەر بڵێیت حەڕامە شیرک نییە، چونکە قورئان سیفەتی خوای گەورەیە، پەیوەست بوون بە سیفەتی خوای گەورە وەک پەیوەست بوون نییە بە دروستکراوەکانەوە، چونکە قورئان دروستکراو "مخلوق" نییە، بەڵام بێجگە لە قورئان شیرکە چونکە مخلوقن "دروستکراون".

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام