سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی زەواج بە نییەتی تەلاق دان؟

بەرواری دانان :2022-08-28 کۆدی پرسیار:2587

پرسیار:

پرسیار: حوکمی زەواج بە نییەتی تەلاق دان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئافرەت مارە کردن بە نییەتی تەلاق ئەم دوو حاڵەتەیە:

حاڵەتی یەکەم: ئافرەتێک مارە دەکات لە عەقدی زەواج مەرج دادەنێت بۆ ماوەی مانگێک یان ساڵێك یان ھەتا خوێندن تەواو دەکەم، ئەمەیان حەڕامە و عەقدەی زەواچ پووچە.

حاڵەتی دووەم: ئافرەتێک مارە دەکات بە نییەتی تەلاق بێ ئەوەی لە عەقدی زەواج باس بکات، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان وتەی ڕاست ئەوەیە حەڕامە، چونکە:

- گرینگترین مەبەستەکانی نیکاح سکون وئارامی یە، ئەگەر ئەمە نەهاتەدی ئەوە ئەمە نیکاح نییە و دروست نییە، بۆیە زەواج کردن بە نییەتی تەلاق ئەم مەبەستە ناهێتەدی و حەڕامە.

- غەش کردنە لە ئافرەت و خزمەکانی ئافرەت، پێغەمبەر (ﷺ) غەش و فێل کردنی حەڕام کردووە، ئافرەت ئەگەر بزانێت پیاو مارەی دەکات بۆ ماوەیەک و نییەتی تەلاقی ھەیە، ئەوە شووی پێ ناکات و وەلی ئافرەتیش ئەم ئافرەتەی پێ نادات.

- مرۆڤ ڕازی نابێت کچی خۆی بدات بە کەسێک نییەتی تەلاقی ھەبێت کاتی پێویستی پێی نەما، چۆن دەبێت بۆ نەفسی خۆت ڕازی بی مامەلە لەگەڵ کچی خەڵک بکەیت بەم شێوەیە بەڵام ئەگەر کچی خۆت بێت ڕازی نابیت بدەیت بە کەسێک بەم شێوەیە، ئەمە پێچەوانەی ئیمانە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام