سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی دانیشتن بەو شێوەیە کە هەندێک لاشەی لەبەر خۆرە و هەندێکی تری لەبەر سێبەرە؟

بەرواری دانان :2022-08-23 کۆدی پرسیار:2582

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دانیشتن بەو شێوەیە کە هەندێک لاشەی لەبەر خۆرە و هەندێکی تری لەبەر سێبەرە؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان دەڵێن باش نییە دابنیشیت ھەندێک لاشەت لەبەر خۆر بێت و ھەندێکی تر لەبەر سێبەر بێت، بەلگە:

١ـ عن رجل من ٲصحاب النبی صلی الله علیه وسلم قال: (ٲن النبی صلی الله علیه وسلم نهی ٱن یجلس بین الضح و الظل، وقال (مجلس الشیطان)). رواە احمد (۱٥٤۲۱).

واتە: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لە لەدانیشتن ھەندێک لاشەی لەبەر خۆر و ھەندێکی تر لەبەر سێبەر، فەرمووی: (جێگای دانیشتنی شەیتانە).

٢ـ عن ٲبی هریرة قال: قال ابو القاسم صلی الله علیه وسلم: (ٳذا كان ٲحدكم فی الشمس- وقال مخلد فی الفيء ، فلقص عنه الظل، و صار بعضه فی الشمس و بعضه فی الظل ، فلیقم) رواە ابوداود (٤٨۲۱)، صححه الالبانی فی ابوداود.

واته: ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەبەر خۆر بوو _ مخلد دەلێت: شوێنی بەر ڕۆژ بوو، سێبەر لێی بەرز بوو، هەندێک لاشەی کەوتە بەر خۆر و هەندێکی کەوتە بەر سێبەر، باهەڵسێت یان هەمووی لەبەر سێبەر بێت یان خۆر).

٣ـ عن قیس عن ٲبیە (ٲنە جاء ورسول اللە صلی الله علیه وسلم یخطب فقام فی الشمس ، فٲمر به فحول به الظل). رواە ابوداود (٤٨۲۲).

واتە : باوکی قیس ( کە ناوی عەوفی کوڕی حارثه) هات، وە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وتاری دەخوێند، ئەو پیاوە وەستابوو لەبەر خۆر ( واتە ھەندێک لاشەی لەبەر خۆر بوو) فەرمانی پێکرد جێگای گۆڕی چووە بەر سێبەر.

زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە بەم شێوەیە دابنیشیت، ئەگەر دابنیشیت تاوانبار نابیت وە ئەگەر وازی لێ بهێنیت چاکەت بۆ دەنووسرێ، چونکە ئە لە بابەتی ئادابە، زۆربەی زانایان ئادابەکان بە سوننەت دادەنێن، هەروەها پێشینەکان بە مەکروهیان داناوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام