سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی نووستن لەسەر دەم؟

بەرواری دانان :2022-08-07 کۆدی پرسیار:2577

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نووستن لەسەر دەم؟

دەقی وەڵام:

وەلام: نووستن لەسەر دەم هیچی تێدانییە ئەگەر لەسەر ورگ نەخەوتبێت، ئەوەی نەهی لێی کراوە نووستنە لەسەر ورگ (زگ).

ئەبو هڕەیرە خوا لێی ڕازێگی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم پیاوێک دەبینێت خۆی درێژ کردووە لەسەر زگ، پێی فەرموو: (ئەم خۆ درێژ کردنە و لەسەر زک ڕاکشانە خوا خۆشی ناوێت). رواە الترمذي.

ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (ئەمە ڕاکشانی خەلکی دۆزەخە). رواە ابن ماجە (۷٥۱).

ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (هذه نومة یبغضها الله) واتە: (ئەم نووستنە خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە).

نووستن لەسەر زک ئەم دوو حالەتەیە:

١ـ ئەگەر پێویست بوو لەسەر زک بخەوێت، لەبەر تەنیشت ئێشان یان پشت ئێشان یان هەر عوزرێک، لەم حاڵەتە دروستە بخەوێت لەسەر زک.

٢ـ ئەگەر بخەوێت لەسەر زک بێ عوزر، زۆربەی زانایان دەلێن باش نییە لەسەر زک بخەویت نەک حەرامە، واتە ئەگەر بخەوێت لە سەر زک تاوانبار نابێت، ئەگەر واز لێ بێنێت خێری بۆ دەنووسرێ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام