پرسیار: ئایا ئاو بە خەڵک دان باشترین خێرە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باشترین خێر ئەوەیە پێداویستی ئەو خەڵکە پڕ بکاتەوە کە خێری پێ دەکەیت، ئاو بە خەڵک دان فەرموودە هاتووە وەسفی کردووە بەوە باشترین خێرە، بەڵام ئەمە باسی ئەو حاڵەتەیە کە ئاو لەو شوێنە کەم بێت و خەڵک زۆر پێویستی پێی هەبێت.
ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشترین خێر ئەوەیە پێداویستی ئەو کەسە پڕ بکاتەوە کە خێری پێ دەکەیت، لەوانە وتەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (باشترین خێر ئاودانە بە خەڵک)، ئەمەیان باسی ئەو حاڵەتەیە لەو شوێنە ئاو کەم بێت و تێنوو بوون تێیدا زۆر بێت، ئەگەرنا ئاو بەخەڵک دان لەسەر ڕووبار و کانی باشتر نییە لە خواردن دان بە خەڵک لەو شوێنە ئەگەر پێویست بوو).