پرسیار: زیانەکانی ئینکاری خراپە نەکردن چیین؟
وەڵام: نەهی نەکردن لە خراپە لە کاتی بوونی توانا شایستەی سزایە، چونکە چەندین زیانی هەیە، لەوانە:
- نەهی کردن لە خراپە کەمتەرخەمی کردنە لە تاوان، تاوان نابێت بەکەم دابنرێت و کەمتەرخەمی تێیدا بکرێت.
- بوێری بۆ تاوانبار زیاد دەکات و تاوان و لەڕێ دەرچوونی زیاتر دەبێت ئەگەر ڕێگەی لێ نەگیرێت، ئەو کاتە ئەهلی خێر کەم دەبن و لاواز دەبن و ئەهلی شەڕ زۆر دەبن و بەهێز دەبن، ئینکاری نەکردن دەبێتە هۆی بەدیارکەوتنی دروشمی شەڕ.
- دەبێتە هۆی لەناوچوونی زانست و زۆربوونی نەزانین، چونکە تاوان دووبارە بوونەوە و زۆر بوون لەگەڵ بوونی کەسانی شارەزا لەو شوێنە و ئینکاری نەکردنی، گومانی ئەوە دروست دەکات ئەمە تاوان نییە، بەڵکو بگرە هەندێک جار کەسی نەزان بە عیبادەتێکی چاکیش دەبینێت، ئەوکاتە ڕاستەقینەکان پێچەوانە دەبن بۆ نەفس، وە باطل بە حەق دەبینێت.
- بێ دەنگ بوون لە تاوانی تاوانبار هەندێک جار دەبێتە هۆی ئەوە تاوانەکە برازێنرێتەوە لە دڵی خەڵک، هەندێکیان شوێنی هەندێکی تر دەکەون، مرۆڤیش یان پێشەوای خێرە یان پێشەوای شەڕە بۆ دەوروبەری خۆی. (تفسير السعدي) لاپەڕە (٢٤١).