سەردێری پرسیار:دروستە کەسێک لەش ساغە هەموو مالی خۆی ببەخشێت؟

بەرواری دانان :2022-07-29 کۆدی پرسیار:2568

پرسیار:

پرسیار: دروستە کەسێک لەش ساغە هەموو مالی خۆی ببەخشێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە مرۆڤ هەموو مالی خۆی ببەخشێت لەکاتی لەش ساغی، واتە: جگە لە نەخۆشی مردن، ئەم مال بەخشینە دروستە بە دوو مەرج:

ـ کەسەکە موچەیەکی هەبێت یان ئیشی هەبێت بتوانێت خۆی بژینێت دوای هەموو مال بەخشین.

ـ دەبێت لەوانە بێت تەوەکولێکی باشی هەبێت و ئارام بگرێت لەسەر هەژاری.

ئەگەر ئەم دوو مەرجەی تێدا نەبوو باش نییە هەموو مال ببەخشیت، چونکە ئەگەر هەموو مال ببەخشێت ئەمین نییە لە فیتنەی هەژاری و نەفس، نەوەک نەفس پەشیمان بێتەوە و پاداشتی پوچ بێتەوە، وە دەبێتە مشەخۆر بەسەر خەڵکەوە.

باشتر وایە مرۆڤ هەندێک ماڵ بۆ خۆی بەجێ بێلێت، چونکە کاتێک کەعبی کوڕی مالک ویستی هەموو ماڵی خۆی ببەخشێت پێغەمبەری خوا فەرمووی: (هەندێک ماڵی خۆت هەلگرە ئەمە بۆت باشترە). رواە البخاري (2552)، ومسلم (4973).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام