سەردێری پرسیار:کەسێک نەخۆشە و هەموو ماڵی خۆی دەبەخشێت و مناڵیشی هەیە؟

بەرواری دانان :2022-07-29 کۆدی پرسیار:2567

پرسیار:

پرسیار: کەسێک نەخۆشە و هەموو ماڵی خۆی دەبەخشێت و مناڵیشی هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەت نییە کاتی نەخۆشی سەرەمەرگ هەموو ماڵ ببەخشیت، بەڵکو دەبێت هەندێک ماڵ بۆ میراتگرەکان بەجێ بێلێت، بەتایبەتی ئەگەر مناڵەکانی هەژاربن، چونکە هێشتنەوەی مناڵ بە دەوڵەمەندی باشترە لەوەی هەژار بن و دەست لەخەڵک پان بکەنەوە.

بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەموو ماڵی خۆی ببەخشێت و مناڵەکانی یان میراتگرەکانی بێ بەش بن لە میرات، ئەوە خێرکردنەکەی دروستە. معالم السنن (3/173).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام