پرسیار: دەکرێت بە پوختی باسی فەزلی بانگدان بکەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە فەزلی بانگدان دەڵێن:
ـ بانگدان یەکێکە لەو کردەوانەی سوننەتە پێشبڕکێی لەسەر بکرێت، لەبەر شەڕەف و فەزلی.
ـ کاتێک بانگ دەدرێت شەیتان ڕادەکات لەو شوێنە.
ـ بانگدەر ملی لە هەموو کەسێک درێژترە لە ڕۆژی قیامەت.
ـ خوای گەورە لە بانگدەر خۆش دەبێت بە قەد دەنگەکەی، وە تەڕ و وشک شایەتی بۆی دەدەن لە ڕۆژی قیامەتدا.
ـ هەر کەسێک گوێی لە بانگدەر بێت لە مرۆڤ و جن، لە ڕۆژی قیامەت شایەتی بۆی دەدات.
ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بانگدەر باشترە لەوەی پێش نوێژی دەکات، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ابن تیمیە و ابن عثیمینە.