پرسیار: حوکمی بانگدان بە لەشگرانی؟
وەڵام: لەشگران حالی دوورترە لە بێ دەست نوێژ، لەبەر ئەوە فوقەھاکان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت بانگی لەشگرانیان پێ مەکروەھە، بەڵام ئەمە جێگای تێڕوانینە، چونکە لەشگران بۆی دروستە ھەموو جۆرەکانی زیکر بکات بێجگە لە قورئان خوێندنەوە، ئەوەی ڕاست بێت بانگی لەشگران مەکروھ نییە، ھیچی تێدا نییە بانگ بدات و لەشگران بێت، ئیلا ئەوە نەبێت باشتر وایە بە دەست نوێژەوە بێت و لەشگرانی لەسەر خۆی لابدات. فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٢٢٨).
ئەمەیان باسی ئەو حاڵەتە بوو ئەگەر لەشگران لە دەرەوەی مزگەوت بانگ بدات، واتە منارە لە دەرەوەی مزگەوت بێت، ئەگەر لە ناوەوەی مزگەوت بێت ئەوکات داخل بوونی لەشگران بۆ ناو مزگەوت ئایا دروستە یان نە، لەسەر وتەی زۆربەی زانایان نابێت لەشگران داخلی مزگەوت ببێت.