پرسیار: دروستە ئافرەت سەما بۆ پیاوی خۆی بکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ئافرەت سەما بۆ پیاوی خۆی بکات، چونکە دەچێتە ژێر ئەو کردەوانەی دڵی پیاوی خۆی خۆش دەکات و خۆشەویستی دەخاتە دڵی، بەڵام بە مەرج:
ـ نابێت هیچ لە مناڵەکانی بیبینن، چونکە گەورەیی و هەیبەتی دایک و باوکایەتی لای مناڵ کەم دەبێتەوە یان نامێنێت، مەرج نییە هەر شتێک ڕێگەپێدراو بێت لای مناڵەکان ئەنجامی بدەیت.
ـ نابێت سەما کردنەکە موسیقا و ئالەتی حەڕام لەگەڵ بێت.
ـ نابێت ئافرەت سەیری وێنە و فلیمی حەڕام بکات بۆ ئەوەی فێری سەما کردن ببێت.