حیکمەت چییە لەوەی دەبێت پیاو ئافرەت بەشوو بدات؟
زانایان دەڵێن سوود و حیکمەت بۆ بەشوودانی ئافرەت لە لایەن پیاوەوە ئەمانەن:
- بۆ ئەوەی ژن پارێزراو بێت، چونکە پیاو کامل ترە لە ئافرەت، ئافرەت زوو هەڵدەخەڵەتێت.
- پیاو بە تواناترە بۆ لێکۆلینەوە لە حاڵی داواکار.
- هەروەها بە مەرج دانانی وەلی زیاتر ئاشکرا کردنی زەواجی تێدایە.
- هەروەها زەواج تەنها پێکەوە بەستن و گەیاندنی کوڕ و کچ نییە، بەڵکو پێکەوە بەستنە لەگەل خێزانیش.