سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ژن و پیاو لە حەمامدا پێکەوە خۆیان بشۆن و سەیری عەورەتی یەکتر بکەن؟

بەرواری دانان :2022-07-18 کۆدی پرسیار:2551

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ژن و پیاو لە حەمامدا پێکەوە خۆیان بشۆن و سەیری عەورەتی یەکتر بکەن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ژن و ھاوسەر سەیری لاشە و عەورەتی یەکتر بکەن، وە دروستە لەحەمام خۆیان بشۆن پێکەوە، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و خێزانی خۆیان پێکەوە شۆردووە، سەبارەت بەو فەرموودەی هاتووە هەرگیز سەیری عەورەتی پێغەمبەری نەکردووە، فەرموودەکە لاوازە.

- عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ھەرگیز سەیری فەرجی پێغەمبەرم نەکردووە صلی اللە علیە وسلم). رواه ابن ماجه في سننه (662).

- یان: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە جووت بوو لەگەڵ خێزانی خۆی یان جارییەی خۆی، با سەیری فەرجی نەکات، چونکە ئەمەیان کوێری بەدوای دا دەھێنێت).

زانایان دەڵێن ئەم فەرموودانە ڕاست نیین، نابێت پشتی پێ ببەستیت.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە بۆ ھەر یەکە لە ژن و پیاوی یەکتر سەیری ھەموو لاشەی یەکتر بکەن، دروستە دەست لە یەکتر بدەن ھەتا فەرجیش، چونکە فەرج حەڵاڵە بۆ ھەردووکیان خۆشی بە یەکتر ببەن، دروستە سەیری بکەیت و دەستی لێ بدەیت وەک ئەندامەکانی تری لاشە). المغني (7/77).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە بۆ پیاو سەیری خێزانی خۆی بکات، لەنێوان خۆی و خێزانی عەورەت نییە ، واتە دروستە پیاو خۆی بشوات ڕووت بێت، وە خێزانیشی خۆی بشوات ڕووت بێت، ھیچی تێدا نییە). فتح ذي الجلال والإكرام (١/٨٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام