پرسیار: حیکمەت چییە ئافرەت جیهادی شەرکردنی لەسەر نییە؟
وەڵام: سەبارەت بەوە جیهاد لەسەر ئافرەت واجب نییە زانایان دەڵێن:
ـ ئافرەت لە لاشە لاوازە وەک پیاو نییە.
ـ هەندێک جار بە کوشتنی ئافرەت عەورەتی بەدیار دەکەوێت، موشریکەکان پێی دڵخۆش دەبن.
ـ هەندێک جار دەبێتە هۆی بەهێز بوونی جورئەتی موشریکەکان بەسەر موسڵمانان، وا گومان دەبنەن موسڵمانان لاوازن و پێویستیان بە ئافرەتە بۆ جەنگ.
جیهاد لەسەر ئافرەت واجب نییە مەگەر لە حاڵەتێکی تایبەت نەبێت هێرش بکرێتە سەر موسڵمانان، لەم حاڵەتە پیاو و ژن بەرگری لەخۆیان دەکەن بەگوێرەی توانایان.