پرسیار: باشترین شێوازی تەکبیر چییە لە دە ڕۆژی (ذي الحجة)؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باشترین شێوازی تەکبیر ئەمەیە: (اللە ٲکبر اللە ٲکبر، لا ٳلە ٲلا اللە والڵە ٲکبر الڵە ٲکبر، وللە الحمد).
تەکبیر دوو جۆری هەیە:
(التکبیر المطلق): لە (١)ی (ذي الحجة) دەست پێ دەکات تا (١٣)ی (ذي الحجة)، لە هەر کاتێک بکرێت دروستە.
(التکبیر المقید): دوای نوێژەکان دەخوێندرێت لە بەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفە تا (١٣)ی (ذي الحجة).